به‌په‌له.. یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید دواخرا
به هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه یارییه‌كه دواخرا
یاریی نێوان سێلتا ڤیگۆ و ریال مه‌درید كه بڕیار بوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی 23ـه‌مینی لالیگا به‌ڕێوه بچێت، به فه‌رمی به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه دواخرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، رادیۆی كادێنا سێر راگه‌یاند كه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یارییه‌كه‌ی نێوان سێلتا ڤیگۆ و ریال مه‌درید به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
شاره‌وانی شاری ڤیگۆ له راگه‌یاندراوێكدا داوایان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كرد بوو كه یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و سێلتا دوابخرێت به‌هۆی بایه‌كی زۆر و خراپی كه‌ش و هه‌واوه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر یاریگه‌ی (بالایدۆس) درووست كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ره‌نگه یارییه‌كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌م رۆژه‌دا نه‌كرا، پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌م یارییه له رۆژانی 14 یان 15ـی مانگی داهاتوو بكرێت.
ئه‌مه دووه‌مین یاری یانه‌ی ریال مه‌دریده كه ئه‌م وه‌رزه دواده‌خرێت، ریال مه‌درید به 46 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، له‌و كاته‌ی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به 30 خاڵ له پۆلینی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.