به ڤيديۆ.. بزانه دوای بردنه‌وه‌كه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ چی روویدا؟
تۆپوه‌شێنه‌كان له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج تووشی پێنجه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوون
له گه‌ڕی 24ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، له دێربی له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و ئارسێناڵ به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی تیپه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ته‌واو بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج، یانه‌ی چێڵسی میوانداریی ئارسێناڵی هاوشاری كرد.
ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری ئیسپانی هه‌ر زوو له خوله‌كی 13 یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌وره‌تر و گه‌رموگوڕتر بوون.
ئیدین هازاردی هێرشبه‌ری به‌لجیكی له خوله‌كی 53 گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد، دواتر له خوله‌كی 85 فابریگاس به تۆمار كردنی گۆڵی سێیه‌م به ته‌واوه‌تی بێهیوا كرد، ئه‌گه‌رچی له خوله‌كی 91 ئارسێناڵ له رێگه‌ی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌و گۆڵه تیپه‌كه‌ی ڤینگه‌ری له شكست رزگار نه‌كرد.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ چێڵسی به 59 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتر كرد.
ـ ئارسێناڵ به 47 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
ـ ئیدین هازارد به پیاوی یه‌كه‌می یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ـ هازارد له یارییه‌كه 10 جار یاری به یاریزانانی ئارسێناڵ كردووه له هه‌ر 10 جاره‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو.
ـ ئارسێناڵ له دوایین 5 یاری خۆی له یاریگه‌ی ستامفۆر بریج تووشی شكست بوو.
ـ چێڵسی له دوایین 9 یاری له یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، 27 گۆڵی كرد و، ته‌نیا 4 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
ـ سیۆ واڵكۆت بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه 100 جار له نێو یاریگه گۆڕانكاری پێكراوه.
ـ چێڵسی له‌وه‌ته‌ی 2011ـه‌وه نه‌دۆڕاوه، كاتێك له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك پێشكه‌وت بێت.
ـ ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری چێڵسی له 19 یاری، چواره‌مین گۆڵی له‌گه‌ڵ چێڵسی كرد، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا له كۆی 58 یاری، 4 گۆڵی هه‌بوو.