به ڤیدیۆ...رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی بایرن میونشنی راگرت
یانه‌ی هۆفینهایم له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی خۆی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ شالكێ دابه‌ش كرد، یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی شالكێی كرد، له خوله‌كی 9 هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی لیڤاندۆڤسكی یانه باڤارییه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر، خۆشییه‌كانی بایرن میونشن ته‌نیا 4 خوله‌كی خایاند، كاتێك رۆناڵدۆ رۆدریگێزی به‌رازیلی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شالكێ یه‌كسان كرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی هێرتا به‌رلین به تاكه گۆڵێكی هاراگواتچی ژاپۆنی له یانه‌ی ئینگۆلشتادی برده‌وه، یانه‌ی كۆڵنیش به هه‌مان ئه‌نجام سه‌ركه‌وتنی له دژی ڤۆڵفسبۆرگ تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هۆفینهایم به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره لاوه‌كه‌یان به 4 گۆڵی بێ‌وڵام یانه‌ی ماینزیان تێك‌شكاند.
یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخیش به 3 گۆڵی خاوێن له فرایبۆرگی برده‌وه، له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا ئه‌مشه‌و له كات 20:30 دۆرتمۆند میوانداریی یانه‌ی لایپزیغی ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خوله‌كه ده‌كات.
بایرن میونشن به 46 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، یانه‌ی لایپزیغ به 42 خاڵ، هۆفینهایم به 34 خاڵ، هێرتا به 33 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌م دێن، یانه‌ی دۆرتمۆندیش به 31 خاڵ له پۆلێنی حه‌وته‌م دێت.