به ڤیدیۆ...یاریزانێك به‌هۆكارێكی نامۆ و ده‌گمه‌ن یانه‌ی لیۆنی ڕه‌ت كرده‌وه
یاریزانه و گۆرانیبێژه، پێشتر 38 گۆڵی له خولی فره‌نسا تۆمار كردووه
گیوم هوارو، كه یاریزانی یانه‌ی یۆنگ بۆیزی سویسڕیه، له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌ی یاریزانان گرێبه‌ستێكی یانه‌ی لیۆنی فڕه‌نسی به هۆكارێكی تایبه‌ت و نامۆ ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، هوارۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، به پێویستی زانیوه له خولی سویسڕی بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوله جێبهێڵێت، ئه‌وا له گۆرانی گوتن و موزیك دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
هوارۆ كه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسیه، به‌بێ هیچ دوو دڵیه‌ك بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی لیۆن ره‌تبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو موزیك كه به كاری یه‌كه‌می خۆی ده‌زانێت.
پێشتر ئه‌م یاریزانه یاری بۆ سانجێرمان كردووه و 38 گۆڵی له لیگ وه‌ن تۆماركردووه.
له‌م ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه، هوارۆ له‌گه‌ڵ گرووپێكی مووزیكی گۆڕانی ده‌ڵێت