وادهی یارییه دواخراوهكانی ریال مهدرید گرفت دروست دهكات
ریال مهدرید هیچ كاتێكی بهتاڵی بۆ ئهنجامدانی دوو یارییه دواخراوهكهی نییه
بە هۆی دواخرانی یاریی ئەمشەوی یانەکەیان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەدرید یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە.
هەریەکە لە لۆکا مۆدریچ و خامێس رۆدریگێز بە تەنیا راهێنانەکانیان ئەنجام دا و گاریس بەیلیش هێشتا لەسەر پڕۆگرامەکەی بۆ چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بەردەوامە.
زیدان بۆ راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی پێنج یاریزانی تیپی لاوانی بانگهێشتکردبوو، کە یاریی ئەمشەوی ریال مەدرید بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دواخرا و ئێستا ریال مەدرید 2 یاریی دواخراوی بەرامبەر یانەکانی ڤالێنسیا و سێلتا ڤیگۆ هەیە.
له ئهگهری مانهوهی ریال مەدرید له چامپیۆنزلیگ ناتوانێت تاکو ناوەڕاستی مانگی مایۆ هیچ کاتێکی بەتاڵ لە خشتەکەیدا نییە و ناتوانێت تاکو مانگی مایۆ ئەم دوو یارییە دواخراوەی ئەنجام بدات.