سكرتێرى حزبێكى كوردستان باسى حه‌يران بۆ عه‌ره‌ب ده‌كات
له توێى كتێبێكدا له ژێر ناونيشانى (الحيران.. مفهوما ومضمونا وظهورا)
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان، غه‌فور مه‌خمورى، باسى حه‌يران بۆ خوێنه‌رانى عه‌ره‌ب ده‌كات.
له توێى كتێبێكدا له ژێر ناونيشانى (الحيران.. مفهوما ومضمونا وظهورا)، له وه‌رگێڕانى بۆ عه‌ره‌بى كه‌مال غه‌مبار، سكرتێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى باسى له ئه‌ده‌بى فۆلكلۆرى به‌شێك له ناوچه‌كانى كوردستانى كردووه، كه حه‌يران وه‌ك ميراتێكى فۆلكلۆرى تێياندا ريشه‌ى داكوتاوه.
سكرتێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى پێناسه‌ى حه‌يرانى گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌واژه‌ى عه‌ره‌بى و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه حه‌يران به ماناى (الحيرة) و (التحير)ى عه‌ره‌بى و (التشرد) و (به‌ڵاگێڕى) هاتووه.
كتێبه‌كه له سێ به‌ش پێكهاتووه و له به‌شى يه‌كه‌مدا باسى پێناسه‌ى حه‌يران ده‌كات. له به‌شى دووه‌مدا باس له ناوه‌ڕۆكى حه‌يران و له به‌شى سێيه‌ميشدا باسى له ده‌ركه‌وتن و مه‌ڵبه‌ندى له‌دايكبوونى حه‌يران كردووه.
نووسه‌رى كتێبه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى ده‌ستوورى ئه‌رده‌نى رايگه‌ياندووه، كورد پێشه‌نگى نه‌ته‌وه‌كانى ديكه‌يه له رووى ميراتى فۆلكلۆرييه‌وه و خاوه‌نى ميراتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده.
مه‌خمورى سه‌باره‌ت به گرنگى ئه‌ده‌بى فۆلكلۆر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، فۆلكلۆر به‌ردى بناغه‌ى ئه‌ده‌بى هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كه و نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پاشخانه ئه‌ده‌بييه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى هه‌يانه ده‌توانن گه‌شه به ئه‌ده‌ب و روانگه‌ى خۆيان بۆ ژيان بده‌ن و كورديش پێشه‌نگى نه‌ته‌وه‌كانى سه‌ر رووى زه‌وييه له رووى ده‌وڵه‌مه‌ندى پاشخانه‌ى فۆلكلۆرييه‌كه‌يه‌وه.
