بە ڤیدیۆ... شەڕڤانانی ھەسەدە بەرەو رەققە لە پێشڕەویدان
كوردستان24 زانیاری ورد لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكە دەخاتەڕوو
K24 – رەققە
ئەكرەم ساڵح پەیامنێری كوردستان24، لە دەوروبەری رەققە رایگەیاند: "شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بەرەو رەققە لە پێشڕەویدان و چەند ناوچەیەكی گرنگیان لە دەستی داعش كۆنترۆڵكردوەتەوە".
پەیامنێرمان گوتیشی: "چەكدارانی داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بە رێگەی سەرەكی رەققەوە ئاراستەی سەنگەرەكانی ھەدەسە دەكەن بۆ ئەوەی رێگری لە پێشڕەوییەكانیان بكەن".
قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکردبوو.
قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەش رۆژی 10 كانوونی یەكەمی 2016 دەستیپێكرد و ھەردوو قوناغەكە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوچوون.
رۆژی 4 شوباتی 2017 ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوڕات لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا قۆناغی سێیەمی رایگەیاند.