مارسێلۆ به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه ره‌نگه ته‌مه‌نی له ریال مه‌درید كورت بێت
مارسێلۆ هه‌ڕه‌شه له هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی مارسێلۆ دوێنێ پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له دایكبوونی له نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی هاونیشتیمانی كرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی توندی هه‌وادارانی ریال مه‌دریدی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له ساڵڕۆژی له دایكبوونی دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی جیهان بوو، یه‌كێكیان نێیمار بوو كه مارسێلۆ هه‌ر زوو پیرۆزبایی لێ‌كرد، دووه‌میان ساڵرۆژی له دایكبوونی كریستیانۆ بوو.
مارسێلۆ یه‌كه‌مجار پیرۆزبایی له نێیمار كرد، ئه‌مه‌ش چه‌ندان قسه‌ی ناشیرین و كۆمێنتی نه‌شیاو دژ به مارسێلۆی لێكه‌وته‌وه و به‌وه تاوانباریان كرد ده‌بوو زووتر پیرۆزبایی له كریستیانۆش كردبا.
مارسێلۆ له وڵامی ئه‌م جنێو و قسه ناشیرینانه به هه‌ڕه‌شه هاته ده‌نگ بۆ هانده‌رانی ریال مه‌دریدی نووسی: ده‌متان داخه‌ن گه‌مژه‌ینه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ره‌نگه دوای ئه‌م وڵامه تونده‌ی مارسێلۆ، نێوانی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ هانده‌رانی ریال مه‌درید به بارودۆخێكی خراپ و دژوار تێپه‌ڕێت، به‌وپێیه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید به هانده‌ره بێ وه‌فایه‌كان ناسراون.

