بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
بارسێلۆنا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌م یاریزانه له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، دوور كه‌وتنه‌وه‌ی جیرارد پیكێ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پشتڕاست كرده‌وه، ده‌شڵێت: ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م یاریزانه بارودۆخی هێڵی به‌رگری بارسا شپڕزه بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه، كه دوای پێكانه‌كه‌ی جیرارد پیكێ له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو، هێشتا به ته‌واوه‌تی چاكنه‌بۆته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئێنریكی راهێنه‌ری بارسا نایه‌وێت سه‌ركێشی به‌م یاریزانه بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی هێرشبه‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدایه، به‌وپێیه‌ی هێشتا سێرجیۆ بۆسكێتس به ڕێژه‌ی 100% بۆ یاریكردن ئاماده نییه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات، یاری چوون به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی بارسا كۆتایی هاتبوو..