واده يه‌كێك له يارييه دواخراوه‌كانى ريال مه‌دريد دياريكرا
فيدراسيۆنى تۆپى پێی ئیسپانیا، واده‌ی یارییه‌كی دواخراوی ریال مه‌دریدی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا راگه‌یاند و یارییه‌كه‌ش له 22ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 6 شووباتی 2017، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی لالیگای ئیسپانیا، واده‌ی یاریی نێوان ریال مه‌درید و ڤالێنسیای دیاریكرد كه پێشتر بڕیاربوو ئه‌م یارییه له گه‌ڕی شازده‌می لالیگا له مانگی دیسێمبه‌ر له یاریگه‌ی مێستایا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداربوونی ریال مه‌درید له جامی جیهانی یانه‌كان، ئه‌و یارییه دواخرا.
جگه له‌وه یارییه یانه‌ی ریال مه‌درید یارییه‌كی دیكه‌ی دواخراوی به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ هه‌ی كه بڕیار بوو ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه بكرێت، به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا و مه‌ترسی داڕمانی یاریگه‌ی سێلتا ڤیگۆ دواخرا، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی دیاریكرا و بۆ ئه‌م یارییه دیار نییه، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له خشته‌ی یارییه‌كانی هیچ كاتێكی به‌تاڵی نییه.