داهاتووی راهێنه‌ره رۆمانییه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ یه‌كلایی بووه‌وه
تا دێت یانه‌ی زاخۆ په‌ڕ و باڵی زیاتری لێده‌بێته‌وه
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ، دوو رۆژی تێپه‌ڕ نه‌كرد، رۆیشتنی راهێنه‌ره رۆمانییه‌كه‌شی به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ش جیابوونه‌وه‌یان له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 شووباتی 2017، ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، راهێنه‌ری رۆمانی یانه‌ی زاخۆ (دۆرنیل مۆنتیانۆ) شارۆچكه‌ی زاخۆی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی جێهێشت.
دۆرنیل مۆنتیانۆ، پێش 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له شوێنی (ماریان میخائێل)ـی هاونیشتیمانی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی زاخۆی وه‌رگرت، له ماوه‌ی كاركردنی بارودۆخی یانه‌كه خراپتر بوو، ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنیشی بۆ زاخۆ به‌ده‌ستهێنا.
(دۆرنیل مۆنتیانۆ)ـی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان هاوشانی جۆرج هاجی ئه‌فسانه‌ی پێشووی رۆمانیا ساڵانێكی زۆر وه‌ك ناوه‌ڕاستكار له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یاری كردووه، له 2007 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه، كاركردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا.