به فه‌رمی لیڤاندۆڤسكی خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به‌ده‌ستهێنا
بۆ جاری شه‌شه‌مه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پۆڵه‌ندی پێدرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 شووباتی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا، به فه‌رمی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـه‌یان به لیڤاندۆڤسكی به‌خشی.
لیڤا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن له ساڵی 2016 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شی كرد و له یۆرۆش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێرا، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ ببه‌خشرێت.
لیڤا له ساڵی 2016 توانی 47 گۆڵ له‌گه‌ڵ بایرن و پۆڵه‌ندا بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی ناسناوی خولی ئه‌ڵمانی و جامی ئه‌ڵمانیای برده‌وه، له 2011ـه‌وه ئه‌م ناسناوه هی خۆیه‌تی و ئه‌مه جاری شه‌شه‌می له‌سه‌ریه‌كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه.