بارزانى و فوئاد مه‌عسوم جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كڕيزى لايه‌نه كوردييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
ده‌ستپێشخه‌رى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى تاوتوێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم چه‌ند ته‌وه‌ره‌يه‌كى تايبه‌ت به ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستپێشخه‌رى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى تاوتوێكرد.
سايتى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشەممە 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی عەمار ئەلحەكیم بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا. هەروەها باسیش لەو گرفت و كێشانە كرا كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونیان هەیە.
هه‌روه‌ها هاتووه: هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و دەرفەتەكان رۆڵی لایەنە كوردستانییەكان لە عێراق و پڕۆسە سیاسییەكەی و هەروەها بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سايتى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه: پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
ئ.ه