مێسی سبه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه
ئێنریكی له‌سه‌ر مێسی هاته ده‌نگ
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه سبه‌ی شه‌ڕی گه‌یشتن به یاریی كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی بارسا بۆ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا ترسیان له‌وه هه‌یه مێسی له یاری فایناڵ نه‌بینن، به‌وپێیه‌ی سبه‌ی له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی هه‌ر كاتێك، راسته‌وخۆ مێسی له یاری كۆتایی بێبه‌ش ده‌بێت.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا له باره‌ی ئه‌گه‌ری بێبه‌شبوونی مێسی له یاری كۆتایی، ده‌ڵێت: دڵنیام مێسی ده‌توانێت یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به سه‌لامه‌تی تێپه‌رێنێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی چوون به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه، له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به یه‌كسانبوون و شكست به ئه‌نجامی (0 ـ 1) و بردنه‌وه به هه‌ر ئه‌نجامێك راسته‌وخۆ ده‌گاته یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.