سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوازیاره له‌گه‌ڵ بارزانی كاربكات
وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی (مه‌سعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا ده‌ڵێت" بۆ دابینكردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان.خۆم و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆزیاری ئه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ (سەرۆك بارزانی)دا كار بكەین".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێگه‌یشتبوو له‌و نامه‌یه‌شدا بارزانی پیرۆزبایی له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو.
له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا ئەنتۆنیۆ گۆتیرس" سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گەلی كوردستانی كردووە و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی بارزانی و ئازایه‌تی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ربڕیوه".
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بارزانی نووسیووه" هه‌مووان له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی قورس و مێژوویی به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كاندان، چونكه تیرۆر و فیكری توندڕه‌وی ده‌یه‌وێت وڵاتان له یه‌كتری دووربخاته‌وه، هه‌ر بۆیه له پێناو دابینكردنی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، خوازیارین له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كاربكه‌ین".
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی نوسیووه" ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك ئه‌ركێكی مێژوویی داده‌نێم، بۆیه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوكاربین و پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین ".