ئۆستریا هه‌واڵی ناخۆشی بۆ په‌نابه‌ران پێیه
هێشتا هه‌فتانه 500 تا 1000 كه‌س به سنووره‌كانی بالكاندا تێپه‌ڕده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئۆستریا (نه‌مسا) رایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵێكی چڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی بالكان كه بووه‌ته سه‌ره‌رێگای هاتنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه پڕبكاته‌وه كه له سنووره‌كاندا هه‌یه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌و رێگانه‌وه په‌نابه‌ران خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. به‌گوته‌ی ئه‌و وه‌زیره " وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته تا ئێستا رێگاكان دانه‌خراون" هه‌ر چه‌نده مانگی مارسی ساڵی رابردوو بڕیاری داخستنی یه‌كجاره‌كی رێگاكان درابوو.
هانز پیته‌ر دۆستوسكێل وه‌زیری به‌رگری ئۆستریا(نه‌مسا) له دیدارێكدا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی (دیفێڵت) بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت" تا ئێستا قاچاغچییه تاوانباره‌كان چالاكن و هه‌فتانه 500 تا 1000 كۆچه‌ر له‌و رێگانه‌وه ده‌هێنن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ره‌وشه‌كه له ئێستادا زۆر خراپ بووه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كه ده‌ڵێت رێككه‌وتنی رێگه‌گرتن له چوونی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئۆستریا(نه‌مسا) هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت هاوكارییه‌كی تۆكمه له چوارچێوه‌ی پاراستنی سنووری نوێی بالكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بێته ئاراوه".