یاریزانێكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هۆی توندوتیژی له دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی زیدانی ده‌كرێت
ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یاریزانێكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هۆی لێدان له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مه‌ترسی سڕكردن و زیندانیكردنی له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 شووباتی 2017، پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (لۆكاس هێرناندێز) توندوتیژی له دژی (ئیمیلیا لۆرێنتی)ـی هاوڕێ كچه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و بۆكسێكی لێداوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كاتێك لۆكاس هێرناندێز له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بووه‌ته مشت‌ومڕ، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی بۆكسێكی له (ئیملیا) داوه كه ماوه‌ی 3 ساڵێكه په‌یوه‌ندی سۆزداری له نێوانیاندا هه‌یه، له‌وكاته‌شدا پۆلیسی مه‌درید ئه‌م رووداوه‌یان بینیوه، ئیمیلیای كچهیارهكهی بۆ رزگاركردنی له‌ده‌ستی لۆكاس هانای بۆ پۆلیس بردووه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه هاوڕێ كچه‌كه‌ی لۆكاس راسته‌وخۆ له دادگا سكاڵای له دژی تۆمار كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م یاریزانه بۆماوه‌ی ساڵێك و 4 مانگ زیندانی بكرێت.
لۆكاسی بۆكسوه‌شێن له هه‌مان كاتی رووداوه‌كه‌دا، سه‌رپێچییه‌كی دیكه‌شی كردووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ له شوێنێك به نایاسایی له نزیك ماڵه‌كه‌ی راگرتبوو، كه تێیدا سزای پێبژاردنی بۆ براوه‌ته‌وه.
لۆكاس هێرناندێزی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له دایكبووی شاری مارسیلیای فره‌نسایه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسایه، وه‌ك یاریزان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 10 ساڵه له مه‌درید نیشته‌جێیه.
