ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندی نێوان چین و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان نیگه‌رانه
به ڤیدیۆ ببینه چین بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه چی بنیاتناوه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن هێرتز، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی SETIى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیده‌كاته‌وه، شاره‌زا ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی نێوان چین و "بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان".
هێرتز له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ گۆڤاری " British Interplanetary Society" گوتی: "ئێمه نیگه‌رانین له پرۆژه‌ی نوێیه‌كه‌ی چین، كه له رێگه‌ی ته‌لیسكۆبی FAST بنياتنراوه، ره‌نگه به‌هۆیه‌وه چین بتوانێت په‌یوه‌ندی به بوونه‌ره‌وه ئاسمانییه‌كانه‌وه بكات و په‌یامییان بۆ بێنرێت، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره له ئارادا بێت، ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی".
هێرتز راشیگه‌یاندووه، چین له‌و پرۆژه نوێیه‌دا، گه‌یشتووه‌ته زانیاری نوێ، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ره‌نگه توانیبێتی ده‌ستی به زانیارییه‌كانی بۆشیایی ئاسمان گه‌یشتبێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چین ببێته پێشه‌نگی وڵاتانی جیهان له بواره‌كه‌دا.
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای ئه‌وه دێت، كه له مانگی ئه‌یلوول/ ته‌ممووزی 2016، چین ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی بنیاتنانی گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆبی بیته‌لی له جیهان راگه‌یاند، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 30 هێنده‌ی یاریگایه‌كی تۆپی پێ ده‌بێت، تیره‌كه‌ی 200 مه‌تر له تیره‌ی ته‌لیسكۆبی رووانگه‌ی ئه‌ریسیبۆ پۆرتۆریكۆ هه‌یه، گه‌وره‌تره.
به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆژه‌كه‌ش رایانگه‌یاند، كه ته‌لیسكۆبی "FAST" هاوكاری دۆزینه‌وه‌ی ژیانی بوونه‌وه‌رانی هۆشمه‌ند له بۆشایی ئاسمان و زانینی سرووشتی بنه‌ڕه‌تی گه‌ردوون ده‌كات و توانستی چاودێریكردنی ئاسمانی ده‌ره‌كیش زیاتر ده‌كات.