ئه‌سێنسیۆ له لایه‌ن 20 یانه داواكراوه
زۆرینه‌ی یانه‌كان هی پرێمه‌رلیگن
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یاریزانێكی یانه‌ی ریال مه‌درید له لایه‌ن 20 یانه‌وه داخوازی كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 شووباتی 2017، رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی بریتانی (ستێڤ میله‌ر) له راپۆرتێكدا كه له پێگه‌ی Daily Starـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ئاشكرای كردووه كه 20 یانه چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌سێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید بڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیارترین ئه‌و یانانه‌ی كه خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌سێنسیۆی 21 ساڵ ئاماده كردووه پێكهاتوون له (پاریس سانجێرمان، نیس، مارسیلیا، چێڵسی، ئارسێناڵ، ئیڤه‌رتۆن، تۆتێنهام، ڤالێنسیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و دۆرتمۆند).
ریال مه‌درید پێشتر له هاوینی 2014 به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ (مارك ئه‌سێنسیۆ)ـی له یانه‌ی مایۆركا كڕی، هه‌ر ئه‌وكات ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی خواستن به هه‌مان یانه‌ی فرۆشته‌وه، له هاوینی 2015 جارێكی دیكه به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌رێیكرد، له سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌مساڵیشه‌وه ریال مه‌درید له‌سه‌ر داخوازی زیزۆ باوه‌شی بۆ ئه‌و یاریزانه‌ی خۆی كرده‌وه.
