كوردێك به باشترنی وه‌رزشوانی 2016 ده‌ستنیشان كرا
وەرزشوانێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2016 دەسنیشان کرد.
کیانووش رۆستەمی، وەرزشوانی خەڵکی شاری شائابادی سەربە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی رابردوو لە ئۆڵمپیکی ریۆ لە وڵاتی برازیل میداڵیای زێڕی لە بەرز کردنەوەی قورسایی به‌ده‌ستهێنا، به‌مهۆیه‌وه‌ش فێدراسیۆنی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی وه‌ك باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2016 ده‌ستنیشان كرد.
فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی، شه‌ش وه‌رزشوانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی بۆ خه‌ڵاتی ینۆ بزۆكۆڤیچ به‌ربژێر كردبوو، كه له‌رێی ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌و فێدراسیۆنه‌وه هانده‌ران ده‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن، دواجار كیانوش رۆسته‌می زۆرترین ده‌نگی كۆكرده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌م و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.