بواتینگ دڵخۆشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا ده‌كات
پێیوایه له كاتی شكست و سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر پێده‌كه‌نێت
یاریزانێكی یانه‌ی لاس پاڵماسی ئیسپانیا كه پێشتر هاوشانی رۆناڵدینهۆ له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا یاری كردووه، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ یاریزانێك هێنده‌ی رۆناڵدینهۆ خۆشبه‌خت و پێكه‌نیناوی نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 شووباتی 2017، كیڤن پرینس بواتینگی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی گانا و یانه‌ی لاس پاڵماس له لێدوانێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر به رۆناڵدینهۆ سه‌رسامه و ده‌شڵێت: رۆناڵدینهۆ له كاتی شكست پێده‌كه‌نێت، له كاتی بردنه‌وه و له‌ده‌ستدانی نازناویش هه‌ر پێده‌كه‌نێت، ته‌نانه‌ت 3 گۆڵی لهخۆكردۆتهوه و هه‌ر پێده‌كه‌نێت و نازانێت خه‌م و نیگه‌رانی چییه.
بواتینگی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار هاته لالیگا و یانه‌ی لاس پاڵماسی هه‌ڵبژارده، پێشتر بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه هاوشانی رۆناڵدینهۆ یاری كردووه.
