گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرا ده‌بێت
په‌یوه‌ندی به رۆناڵدۆی به‌رازیلییه‌وه هه‌یه
میدیاكانی بڕازیل ناوه‌ڕۆكی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه مێژوویه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی ساوپاولۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ئه‌و یانه‌یه ره‌تیكردۆته‌وه رۆناڵدۆی دیارده به‌رامبه‌ر ته‌نیا 15 هه‌زار دۆلار بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 شووباتی 2017، سه‌رچاوه میدیاكانی به‌رازیل ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، رۆناڵدۆ له ساڵی 1992 ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه، له‌لایه‌ن یه‌كێك له بڕیكارهكان داوا له‌سه‌رۆكی ساوپاولۆ كراوه كه رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر ته‌نیا 15 هه‌زار دۆلار ببه‌نه ریزه‌كانیان، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه ره‌تیكردۆته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی بڕه‌كه زۆره و ئاماده‌یه 7 هه‌زار و 500 دۆلاری پێ بدات.
دواتر رۆناڵدۆ به‌ره‌و كرۆزیرۆ ده‌چێت و له وه‌رزی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 14 یاری ئه‌نجام دا و 12 گۆڵی تۆماركرد و 3 گۆڵیشی دروست كرد، پێش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر 5 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ بچێته ئایندهۆڤن و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وڕووپا و بوو به به‌ناوبانگترین یاریزانی جیهان.
رۆناڵدۆ لویز دا لیمای ته‌مه‌ن 40 ساڵ، 3 جار بۆته باشترین یاریزانی جیهان، به‌شداری چوار مۆندیالی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كردووه و 2 جار جامه‌كه‌یان بردۆته‌وه، پێشتر یاری بۆ یانه گه‌وره‌كانی بارسێلۆنا، ئینته‌ر میلان، ریال مه‌درید و ئه‌ی سی میلانیش كردووه، له هاوینی 2011 له یانه‌ی كۆرنسیانزهوه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.