كۆچی پێچه‌وانه‌ی ئاواره‌كان ده‌ستیپێكرد
به ترسه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان
K24 - هه‌ولێر:
دوای رزگاركردنی به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ, له‌لایه‌ن دژه تیرۆر و هێزه‌كانی سوپای عێراق’ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، به‌شێك له ئاواره‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆن شاره‌كه‌یان به رزگاركراوی ببینن، به‌ڵام نایشارنه‌وه هێشتا ترسیان له چه‌كدارانی داعش هه‌ر هه‌یه.