ڤيديۆ.. سيسركه‌يه‌ك ده‌چێته كه‌لـله‌ى سه‌رى ژنێكه‌وه
كێ بڕوا ده‌كات، سيسركه بچێته ناو كه‌لـله سه‌رى مرۆڤ و بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو تێيدا بمێنێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سيسركه به‌وه ناسراوه به كون و كه‌له‌به‌رى به‌رته‌نگدا ده‌ڕوات و تواناى خۆحه‌شاردانى تێياندا هه‌يه، به‌ڵام كێ بڕوا ده‌كات، سيسركه بچێته ناو كه‌لـله سه‌رى مرۆڤ و بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو تێيدا بمێنێته‌وه.
ژنێكى هيندى هه‌ست ده‌كات سيسركه‌يه‌ك له سه‌ريدايه و ده‌ڕوات بۆ لاى پزيشكانى كۆليژى پزيشكى ستانلى له شارى شيناى هيندستان.
ئه‌و ژنه ناوى سيلفى بووه و به پزيشكه‌كان ده‌ڵێت، سيسركه‌كه له رێى لوتييه‌وه و به رێڕه‌وى نێوان چاويدا بۆ مێشكى هه‌ڵكشاوه و به‌و هۆيه‌وه له خه‌و راچه‌نيوه و هه‌ستى به ئازارێكى زۆر كردووه به هۆى خۆخشاندنى سيسركه‌كه و رۆيشتنى بۆ ناو كه‌لـله‌ى سه‌رى.
ئه‌و ژنه رووداوه‌كه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى New Indian Express گێڕاوه‌ته‌وه و وتويه‌تى: كاتێك سيسركه‌كه له سه‌رمدا ده‌جوڵا هه‌ستم به سووتانى چاوم ده‌كرد و شه‌و تا به‌يانى نه‌خه‌وتم و چاوه‌ڕێى هه‌ڵاتنى خۆرم ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بچمه نه‌خۆشخانه.
له‌و باره‌يه‌وه دكتۆر شانكار، سه‌رۆكى به‌شى لوت و گوێ و قوڕگ له نه‌خۆشخانه‌ى ستانلى گوتى: ئه‌و سيسركه‌يه له ناو سه‌رى زياتر نه‌ده‌ژيا و له مێشكيدا سه‌رچاوه‌ى نه‌خۆشى بڵاوده‌بوويه‌وه.
ژماره‌يه‌ك پزيشك له نه‌شته‌رگه‌رى ده‌رهێنانى سيسركه‌كه به‌شدارييان كرد و نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى سه‌ركه‌وتوويان بۆ ئه‌نجامدا كه 45 خوله‌كى خاياند.
سيسركه‌كه خۆى به ديوارى مێشكى سێلفييه‌وه نووساندووه و ئه‌وه‌ش پزيشكه‌كانى ناچار كردووه، ئامێر و كه‌رسته بۆ راكێشان و ده‌رهێنانى به‌كاربهێنن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و سيسركه‌يه 12 كاتژمێر له مێشكى ئه‌و ژنه‌دا ماوه‌ته‌وه.