یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایاب ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
گرینگ‌ترین ئاماره‌كان و رووداوه‌كانی سه‌رجه‌م یارییه‌كان بخوێنه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كرا، به‌وپێیه‌ی زۆرترین یه‌كسانبوون و كه‌مترین گۆڵ تۆمار كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، ناونیشانی هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ش یه‌كسانبوون بوو به‌بێ گۆڵ.
له به‌رزارییه‌كانی پیرمام، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووكی كرد، به درێژایی كاتی یارییه‌كه هیچ لایه‌كیان له هه‌ژاندنی تۆڕی یه‌كتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، شاری سلێمانی یاری نێوان نه‌ورۆز و برایه‌تی گرته‌خۆ، یارییه‌كه‌یش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له دێربی بادینانیش، یانه‌ی دهۆك و زێره‌ڤانی به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌م دوویانه‌یه‌ش به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه تۆڕی گۆڵه‌كانیان به‌خاوێنی هێشته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 3 یاری دیكه به‌ڕێوه‌چوون، یارییه‌كه‌ی نێوان ئارارات و هه‌ندرێن به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له دێربی گه‌رمیانیش، یانه‌ی كه‌ركووك به گۆڵێكی خاوێن له شێروانه‌ی سه‌ركێشی خوله‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی سیروانی نوێش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كاندا، له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ زاخۆی میوانی دابه‌ش كرد.
ـ یانه‌ی نه‌ورۆز به 16 خاڵ سوودی له پشووه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت و بۆ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه.
ـ یانه‌ی شێروانه‌ش سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی، به‌ڵام له سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مایه‌وه.
ـ له كۆی 6 یاری ئه‌م هه‌فته‌یه، 5 یاری به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م وه‌رزه رووبدات.
ـ له كۆی 6 یاری ئه‌م گه‌ڕه، ته‌نیا 3 گۆڵ تۆمار كرا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان.
ـ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ریزبه‌ندی گۆڵكاراندا نه‌هات، عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین له شێروانه و میران كه‌ریم له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌یان به 5 گۆڵ له پێشه‌نگی گۆڵكاران مایه‌وه.
ـ هێرشبه‌رانی یانه‌ی برایه‌تی 380 خوله‌كه گۆڵیان تۆمار نه‌كردووه.
ـ گۆڵپارێزی یانه‌ی كه‌ركووك، 180 خوله‌كه هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نه‌كراوه.