دوای جه‌نگی جیهانی ئه‌ڵمانیا چی له كڵاوه سه‌ربازییه‌كان كرد
به ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا به‌م شێوه‌یه سوودی له پاشماوه‌كانی جه‌نگ وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
كڵاوی سه‌ربازی (خوذة)، یه‌كێكه له كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه گرنگه‌كان و هه‌موو سه‌ربازێك ده‌بێت بۆ پاراستنی كه‌للـه‌سه‌ری له كاتی شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریبهێنێت، به‌و پێیه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانێك وایه و گوللـه نایبڕێت.
به‌ڵام دواى كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌ڵمانیا به‌شێكی زۆری كڵاوی سه‌ربازی "خوذه"ی كۆكرده‌وه و به مه‌به‌ستی درووستكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ناوماڵ، به‌تایبه‌تیش قاپ و قاچاخی چێشتخانه، سوودی لێوه‌رگرتن.
به جۆرێك به‌رهه‌مێكی یه‌كجار زۆری له كه‌ره‌سته‌ی خاوی ئاسن و كانزای جۆرا جۆری بۆ گه‌ڕانده‌وه.