به‌ڵێنه‌كانی تره‌مپ به‌های دۆلاری به‌رزكرده‌وه
زێڕیش دابه‌زی
K24 - هه‌ولێر:
به‌كاریگه‌ری به‌ڵێنه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئمهریكا، سه‌باره‌ت به‌چاكسازی له یاسای وه‌رگرتنی باج, بەھای دۆلار بەرزبووەوەو نرخی زێڕیش دابەزی.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا, به‌ڵێنیداوه چاكسازی له یاسای وه‌رگرتنی باجدا بكات و سیسته‌مێكی ئابووری پته‌و بۆ ئه‌مریكا دروست بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری داكه‌وتنی به‌های زێر به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.5 به‌جۆرێك هه‌ر ئۆنسێك زێر بۆ 1224 دۆلار داكه‌وت، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌های دۆلار له بازاره جیهانییه‌كاندا به‌رزترین به‌های خۆی تۆمار كردووه له‌ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوو به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت یه‌نی ژاپۆنی.