به‌غدا 28 فڕۆكه‌ى بۆينگ ده‌كڕێت
حكومەتی عێراق داوایكردووه، 28 فڕۆكه‌ی له جۆری بۆینگ بكڕێت و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی به‌ده‌ستبگات.
K24 – هه‌ولێر:
حكومەتی عێراق داوایكردووه، 28 فڕۆكه‌ی له جۆری بۆینگ بكڕێت و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی به‌ده‌ستبگات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، هیڵی ئاسمانی عێراق 45 فڕۆكه‌ی نوێ كه 28يان له جۆری بۆینگن، ده‌كڕێت و له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا یه‌كه‌م فڕۆكه وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌لعێراقیه، ئێستا ته‌نها 32 فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌وروپا، سزای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی داوه و رێگه به فڕۆكه‌كانی نادات به ئاسمانی ئه‌وروپادا بفڕن.