كۆرۆڵا پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێله‌

له‌ 150 وڵات

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگه‌یاندووه‌, ساڵی رابردوو, له‌ 150 وڵاتی جیهان, زۆرترین ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووه‌.

كۆمپانیای تۆیۆتا, له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، به‌ ته‌نها له‌ ساڵی 2016 دا ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زار ئۆتۆمبێلیان له‌ جۆری تۆیۆتا كۆرۆڵا فرۆشتووه‌ و پێگه‌ی خۆیشيان له بازاڕی‌ 150 وڵاتی جیهاندا قایمكردووه‌.

پێشتریش كۆمپانیا تۆیۆتا ئاستی قازانجه‌كانی خۆی له‌ راپۆرتێكدا راگه‌یاندبوو كه‌ ساڵی رابردوو قازانجه‌كانی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.2 زیادبووه‌و هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیشی به‌رزبووه‌ته‌وه‌.