ڤیدیۆ.. چه‌ند پڵينگێك په‌لاماری پیاوێك ده‌ده‌ن و ده‌یخۆن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی چین تۆماركراوه، دوو پڵنگیی برسی په‌لاماری پیاوێك ده‌ده‌ن و ده‌یخۆن.
به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی باخچه‌كه، ئه‌و پیاوه به‌سه‌ر په‌رژینی باخچه‌كه‌دا خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی تكیتی باخچه‌كه نه‌دات و به خۆڕایی بچێته ژووره‌وه.
وێڕای هه‌وڵه‌كانی تیمی فریاكه‌وتن، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌و پیاوه له كاتی گونجاو‌دا له‌ژێر رنۆكی پڵينگه‌كان رزگاری بكه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی پڵنگه‌كان دوورخرانه‌وه، پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.