فیلێكی تووڕه‌ و گه‌شتیارێكی بێزاركه‌ر.. ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی

له‌ مردن گه‌ڕایه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

گرته‌ی ڤیدیۆیی گه‌شتیارێكی ئه‌مه‌ریكی و فیلێكی تایله‌ندی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ خاوه‌ن فیله‌كه‌ سه‌رقاڵی شووشتن و پاككردنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام خانمه‌ گه‌شتیارێكی ئه‌مه‌ریكی واز له‌ فیله‌كه‌ ناهێنێت و بێزاری ده‌كات، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت، به‌ لووت و قۆچه‌كانی دووری بخاته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ 7ی ئه‌م مانگه‌ روویداوه‌ و ئه‌و كچه‌ قوتابییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، ڤیدیۆییه‌كه‌ی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گه‌شتیاره‌كه‌ كچه‌ قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ به‌ناوی "ئویتنی لاڤۆكس" و به‌ سه‌ردان چووه‌ته‌ تایله‌ند، هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن فیله‌كه‌وه‌ به‌ توندی لێیدرا و ئازاری پێگه‌یشت، به‌ڵام به‌ سه‌لامه‌تی له‌ رووداوه‌كه‌ رزگاریبوو.