فیلێكی تووڕه و گه‌شتیارێكی بێزاركه‌ر.. ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی
له مردن گه‌ڕایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌ی ڤیدیۆیی گه‌شتیارێكی ئه‌مه‌ریكی و فیلێكی تایله‌ندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه خاوه‌ن فیله‌كه سه‌رقاڵی شووشتن و پاككردنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام خانمه گه‌شتیارێكی ئه‌مه‌ریكی واز له فیله‌كه ناهێنێت و بێزاری ده‌كات، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت، به لووت و قۆچه‌كانی دووری بخاته‌وه.
رووداوه‌كه 7ی ئه‌م مانگه روویداوه و ئه‌و كچه قوتابییه ئه‌مه‌ریكییه، ڤیدیۆییه‌كه‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌شتیاره‌كه كچه قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه به‌ناوی "ئویتنی لاڤۆكس" و به سه‌ردان چووه‌ته تایله‌ند، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن فیلهكهوه به توندی لێیدرا و ئازاری پێگه‌یشت، به‌ڵام به سه‌لامه‌تی له رووداوه‌كه رزگاریبوو.