"به‌نداوه‌كه ده‌ڕوخێ"
داوا له دانیشتوان كراوه ناوچه‌كانیان چۆڵبكه‌ن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
درێژترین به‌نداوی ناوچه‌ی "ئۆرۆڤێل" له باكووری كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ریكه هه‌ره‌سده‌هێنێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هه‌زاران دانیشتووی ته‌نیشت رووباره‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌په‌له ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
بڕیاری چۆڵكردنی ماڵه‌كان له‌ناكاو ده‌ركراوه، چونكه لافاوێكی زۆر رژاوه‌ته ناو به‌نداوی (لیك ئۆرۆڤێل) و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی درووستكردووه له هه‌ركاتێكدا به‌نداوه‌كه بڕوخێت و به‌هۆی ئاوه زۆره‌كه‌وه ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری رووباری فیزه‌ر له ئاودا نغرۆ ببن.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌رتی "پۆت" له ئاگادارینامه‌یه‌كدا له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڕیاری چۆڵكردنی ناوچه نزمه‌كانی ده‌وروبه‌ری رووباره‌كه‌ی راگه‌یاند كه به‌په‌له ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كالیفۆڕنیا، كاتژمێر 00:30 به كاتی گرینیچ رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و لافاوه زۆره‌ی له ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌وه ده‌رژێته ناوی، هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا رووده‌دات".
دوای چه‌ند كاتژمێرێك رێژه‌ی ئاوه‌كه هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ر به‌ردیان فڕێداوه‌ته كه‌لێنه‌كانی به‌نداوه‌كه‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه درووستبووه".
هه‌روه‌ها ئاوێكی زۆریش به‌ردراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه داببزێنرێت و رێگه له هه‌ره‌سهێنانی بگیرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)