رۆناڵدینهۆ: خیسۆس كۆتایی به سه‌رده‌می مێسی و كریستیانۆ ده‌هێنێت
رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان كۆتایی به سه‌رده‌می مێسی و كریستیانۆ ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 شووباتی 2017، رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بووه‌وه، ده‌ڵێت: گابرێل خیسۆس یاریزانی نوێی به‌رازیلی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له داهاتوودا ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مێسی.
رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: له ئێستادا مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام له داهاتوو خیسۆس لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهان ده‌گرێت.
گابرێل خیسۆسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ناسناوی ئۆڵمپیكی ریۆی 2016ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل برده‌وه، ئه‌و له هاوینی 2016 به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی واژۆ كردووه، له كۆی 3 یاری له‌گه‌ڵ سیتیزن 3 گۆڵی تۆمار كردووه و شوێنی به سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌ق كردووه.