دوو كۆڵبەری دیكەی كورد لە لایەن ھێزەكانی ئێران كوژران
"كوژراوان خەڵكی گوندی خورخوڕەی سەر بە شاری سەڵماسی رۆژھەڵاتی كوردستانن"
K24 - ھەولێر
دوو كۆڵبەر لە سنووری سەڵماسی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنوور پارێزەكانی ئێران كوژران.
ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤی رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لەسەر سنووری سەڵماس تەقە لە كۆڵبەران كرا و بەو ھۆیەوە دوو کۆڵبەر كوژران و كەسێكیش بریندار بوو.
ئاشكرای كردووە، كوژراوان ناویان داریوش پاشایی و خەسرەو كازمییە و دانیشتووی گوندی خورخوڕەی سەر بە شاری سەڵماسی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
ئەگەرچی چالاكوانانی مافی مرۆڤ و مەدەنی و پەرلەمان و حكوومەتی ئێران لە ھەوڵی راگرتنی كوشتنی كۆڵبەرانی رۆژھەڵاتی كوردستانن، بەڵام تەقەكردن لێیان ھەر بەردەوامە.