ئابووری گه‌شه ده‌كات
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو: گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ئه‌مریكا ده‌رهاوێشته‌ی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابووری جیهان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كریستین لاگارد، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو گه‌شبینه و ده‌ڵێت" ئابووری ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بوژێته‌وه و گه‌شه ده‌كات"، به‌ڵام له‌باره‌ی كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی بۆ سه‌ر ئابووری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هۆشداریداوه.
لاگارد له‌و لوتكه جیهانییه‌ی حكومه‌ته‌كان له دوبه كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و قسانه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی" ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم و هه‌ست ده‌كه‌م، پاساوگه‌لێك ده‌بینم كه گه‌شبینیم پێده‌ده‌ن تا هه‌ست به‌وه‌بكه‌م ئابووری ئه‌مریكا ده‌بوژێته‌وه و گه‌شه ده‌كات".

به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، ده‌رباره‌ی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ئابووری ئه‌مریكا، له‌سه‌ر ئابووری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هۆشداریداو گووتی" له كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی نیگه‌رانم".
مانگی 1/2017 سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مریكای بۆ ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 2.3% كردبوو، بۆ ساڵی 2018 به 2.5% كردووه.