پاریس سانجێرمان ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌ده‌ستدا

پێش به‌یه‌كگه‌یشتنی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی پاریسییه‌كه هه‌واڵێكی ناخۆی پێگه‌یشت، كاتێك ده‌نگۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سیلڤای به‌رازیلیان بیست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 شووباتی 2017، ده‌سته‌ی پزیشكانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایانگه‌یاند كه بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی تیاگۆ سیلڤا به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی پێشووی باش نییه، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه هێشتا چاك نه‌بۆته‌وه‌و ناتوانێت یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رگری له تۆری شازاده‌كانی پاریس بكات.
تیاگۆ سێلڤا له یاریان به‌رامبه‌ر بۆردۆ له یارییه‌كانی لیگ وه‌نی فره‌نسادا تووشی پێكان بوو، ئه‌گه‌رچی ئۆنا ئێمری له‌خه‌یالی چاك بوونه‌وه‌ی دابوو، به‌ڵام پزیشكانی یانه‌كه رایانگه‌یاند ناتوانن بۆ ئه‌م یارییه سوود له سیلڤا وه‌ربگرن و ناویان له خشته‌ی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان ده‌رهینا، ئه‌مه‌ش خه‌میكی گه‌وره‌ی بۆ ئۆنای ئێمری راهینهرو هه‌وادارانی پاریس سانجێرمان دروست كرد.