هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 60 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه
K24 - ھەولێر
به كاریگه‌ری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 60 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه‌میكردوه و هاوكات كاری چاككردنه‌وه‌ش ده‌ستیپیكردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاستی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان له دوێنێوه 60 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی كه‌میكردووه، چونكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن راگیراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دوێنێ به‌هۆی گڕگرتنی یه‌كێك له كۆگا‌كانی نه‌وت له‌و كیڵگه‌یه زیان به بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه‌وتووه، ئێستاش كاری چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ناردەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه كه به‌شێك له‌و نه‌وته له كیڵگه‌كانی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه دێت به‌تایبه‌تی بای حه‌سه‌ن.