به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی داعشێك ببینه
نه‌یانهێشت بگاته شوێنی حۆی
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده، كه هێزێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هاوپهیمانێتییهن، له‌گه‌ڵ چه‌كداران داعش له ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی دهسهڵاتداراێتی داعش له سووریا، چه‌كدارێكی رێكخراوه‌كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه بواری نادرێت و نایه‌ڵن خۆی بگه‌نێته رێزی ئه‌وان، به ناچاری له شوێنێكی هه‌ڵه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانان بگات.