قائيمقامى چۆمان هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

گه‌شته‌كانتان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ رابگرن

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی قه‌زای چۆمان، هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بارینی به‌فر و كڕێوه‌ و خێرایی ئاستی با، گرفتی بۆ هاتووچۆی نێوان چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران درووستكردووه‌ و داواش ده‌كات تا 24 كاتژمێری داهاتوو، گه‌شته‌كانییان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ دوابخه‌ن.

قائیمقامی چۆمان له‌ ئاگادارینامه‌كه‌دا، راشیگه‌یاندووه‌، تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كڕێوه‌، دووباره‌ گرفت بۆ هاتووچۆ درووست ده‌بێت.

دقی ئاگادارینامه‌كه‌ی قائیمقامی چۆمان:

بەھۆی نالەباری کەش و ھەواو بەردەوام بارینی بەفرو خێرای ئاستی با کە ھۆکارە بۆ دروست بوونی کڕێوە ئاستەنگی خستۆتە ھاتوو چۆی ئۆتۆمبێل لە رێگای سەرەکی ھاملتۆنی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران، بۆیە داواکارین لە رێبواران و ئەو ھاولاتیانەی نیازیانە لە ماوەی 24 کاتژمێری داھاتوو دا لەو رێگەیەوە ھاتوو چۆ بکەن گەشتەکانیان دوا بخەن، چونکە وێرای بەردەوام کارکردنی تیمەکانی راماڵینی بەفر بەلام کڕێوە ناوە ناوە رێگا بە بەفر دادەخات.