نوێنهری نهتهوه یهكگرتووهكان ستایشی رۆڵی دهزگای خێرخوازی بارزانی دهكات
"بە باشترین شێوە خزمەت بە ئاوارەکان دەکەن"
K24 - ههولێر:
لیزا گراندی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق لەمیانی سەردانیکردنی بۆ کامپی حەسەن شام ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە دابینکردنی شوێن و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی موسڵ، ئاشکراشی کرد پێشبینی دەکەن بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵەوە نزیکەی 250 هەزار کەس لەو شارە ئاوارە بن.
هەروەها گراندی ستایشی رۆڵی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە خزمەتکردنی ئاوارەکان دا کرد و رایگەیاند، کە ئەوان بە باشترین شێوە خزمەت بە ئاوارەکان دەکەن.