وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن داهات‌ و خەرجییەكانی بڵاودەكاتەوه

زۆرترین داھاتی لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی ھەولێرە و زۆرترین خەرجی و كورتھێنانیشی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی داهات ‌و خەرجییەكانی لە ساڵی 2016 بۆ ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی بڵاوكردەوە‌.

كۆی داھاتی وەزارەتی گواستنەوە لە ساڵی رابردوو 8,347,519,236 دینار بووە.

بەڵام جەرجییەكانی زۆر زیاتر بووە لە داھاتەكانی كە 62,598,457,539 دینار بووە،

كورتھێنانی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن 54,250,938,303 دینار بووە.

وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن بە جیا داھات و خەرجی ھەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خوارەوە بڵاو كردووەتەوە:

  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی سلێمانی
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی دھۆك
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی گەرمیان
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆستەی ھەولێر
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی زەمینی و ھێڵی ئاسنی و ترام وای
  • بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی ھەولێر
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بۆمەلەرزەزانی

زۆرترین داھاتی لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی ھەولێر بووە بە بڕی 2,494,167,210 دینار.

ھەروەھا زۆرترین خەرجیش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر  بووە بە بڕی 12,698,043,450 دینار.

كەمترین داھاتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بۆمەلەرزەزانی بووە بە بڕی 38,108,000 دینار

كەمترین خەرجی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی گەرمیان بووە بە بڕی 250،436،135،2 دینار.

زۆرترین كورتھێنانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر  بووە بە بڕی 11,650,999,787 دینار.

لە لایەكی ترەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەھۆی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ فەرمانبەرانی، گەڕاندنەوەی زیاتر لە ملیارێك دینار لە ھەر مانگیكدا بۆ وەزارەتی دارایی رادەگەیەنێت.

دەشلێت تەنیا لە مانگی یەكەمی ئەمساڵ 250 فەرمانبەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی فڕۆکەخانەکان، پۆستە و گەیاندن، گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنی و تراموای و کەشناسی و بومەلەرزەزانی  داوای مۆڵەت بێ مووچەیان کردووە و ماوەی مۆڵەتەکانیان لە یەک مانگەوە تا پێنج ساڵی تێیدایە و تەنیا مووچەی ئەوانە 210،230،177 دینارە.

JS

لیستی داھات و خەرجییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ساڵی 2016
لیستی داھات و خەرجییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ساڵی 2016