به ڤیدیۆ.. دایك و منداڵێكی چینی له مه‌رگێكی حه‌تمی رزگارییان بوو
چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێك لێیانه‌وه دووربوو
K24 - هه‌ولێر:
دایك و منداڵێكی چینی، له مه‌رگێكی رزگارییان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه شۆفێرێك كۆنتڕۆڵكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و خۆی به‌واندا ده‌كێشێت.
وه‌ك له كامێرای چاودێری ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دایك و منداڵه له ته‌نیشت په‌رژینی گه‌راجێكی ئۆتۆمبێلهوهن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی به‌واندا ده‌كێشێت.
به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و هێنده‌ی نه‌ماوه بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و دایك و منداڵه، به‌ڵام دواجار به‌خت یاوه‌رییان ده‌بێت و به بریندارییه‌كی سووك رزگار ده‌بن.
دای، ناوی ئه‌و ژنه‌یه و ده‌ڵێت: "كاتێك كه‌وته سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ی خواره‌وه، ئازاری زۆرم پێگه‌یشت و نه‌مده‌توانی هه‌ستمه سه‌ر پێ، به‌ڵام كه بینیم خه‌ریكه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌وێت، هه‌موو هه‌وڵێكمدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم و منداڵه‌كه‌م رزگاربكه‌م".