به‌ ڤیدیۆ.. دایك و منداڵێكی چینی له‌ مه‌رگێكی حه‌تمی رزگارییان بوو

چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێك لێیانه‌وه‌ دووربوو

K24 - هه‌ولێر:

دایك و منداڵێكی چینی، له‌ مه‌رگێكی رزگارییان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ شۆفێرێك كۆنتڕۆڵكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و خۆی به‌واندا ده‌كێشێت.

وه‌ك له‌ كامێرای چاودێری ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دایك و منداڵه‌ له‌ ته‌نیشت په‌رژینی گه‌راجێكی ئۆتۆمبێله‌وه‌ن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی به‌واندا ده‌كێشێت.

به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و هێنده‌ی نه‌ماوه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و دایك و منداڵه‌، به‌ڵام دواجار به‌خت یاوه‌رییان ده‌بێت و به‌ بریندارییه‌كی سووك رزگار ده‌بن.

دای، ناوی ئه‌و ژنه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "كاتێك كه‌وته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ی خواره‌وه‌، ئازاری زۆرم پێگه‌یشت و نه‌مده‌توانی هه‌ستمه‌ سه‌ر پێ، به‌ڵام كه‌ بینیم خه‌ریكه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌وێت، هه‌موو هه‌وڵێكمدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم و منداڵه‌كه‌م رزگاربكه‌م".