وتهبێژى پارتى: چاوهڕێى يهكێتيين
ھۆكاری درەنگ كەوتنی كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرا كرد
K24 – ههولێر:
مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ھۆكاری درەنگ كەوتنی كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرا كرد و رايگهياند، چاوەڕێی یەكێتین تا لە ناوخۆیاندا بگەنە لێكتێگەیشتنێك و ئینجا كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش لەلایەن یەكێتیەوە وتەبێژی پارتی گوتى: تا ئێستا لەلایەن یەكێتییەوە بە فەرمی ئاگادار نەكراونەتەوە ئەو پۆستە وەردەگرن یاخود نا، لەبارەی چوونی شاندێكی باڵای حزبیش بۆ بەغدا مەحموود محەممەد ئاشكرای دەكات ئەوە گەڕاوەتەوە سەر لێكتێگەیشتنی نێوان پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكە.
ھەروەھا سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی گوتهبێژی پارتی دەڵێت: ئەوەی پێویست بووە زۆرینەی كراوە لە داھاتووشدا رێكخستنەوە لە مەكتەبی دارایی و وەبەرھێنانی پارتی ئەنجامدەدرێت و درووستكردنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیش لە دھۆك لە بەرنامەدایە، بەڵام ھێشتا لە قۆناغی سەرەتادان و پهيكهر و دەسەڵاتەكانی بۆ دیارینەكراوە.