سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆده‌بێته‌وه
له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی میونشن
K24 - هه‌ولێر:
له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاساییش، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه.
بارزانی هه‌ر ئه‌مڕۆ و له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئێدوارد ناڵبه‌ندیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه.
52ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی میونشن بۆ ئاسایش، به به‌شداری زیاتر له 500 سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017 ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)