نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ته‌واوی ژیانی ده‌گۆڕێت
د. سه‌میر ماردینی چۆن ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ی گۆڕی
K24 - هه‌ولێر:
ئاندى ساندنێس 31 ساڵ، نزیكه‌ی 10 ساڵ پێش ئێستا، وه‌ك هه‌وڵێكی خۆكوشتن، گوللـه‌یه‌ك به ده‌موچاوی خۆیه‌وه ده‌نێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكست ده‌هێنێت.
ئاندی به‌ر له كریسمسی 2006، بڕیاری خۆكوشتن ده‌دات، هه‌رچه‌نده زوو له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمانده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاته كار له كارترازاوه.
دوای ده ساڵ، تیمێكی پزیشكی، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ده‌موچاو بۆ ئاندی ده‌كات، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و دوای 3 هه‌فته، رێگه ده‌درێت ئاندی ده‌موچاوی خۆی ببینێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئاندی له ئاوێنه‌دا ده‌موچاوی خۆی بینی، رووی كرده تیمه پزیشكییه‌كه و گوتی: "زۆر له پێشبینییه‌كانی خۆم باشتر ده‌رچووه".
ده‌موچاوه نوێیه‌كه‌ی ئاندی، هی كه‌سێكی دیكه‌بوو به‌ناوی كالین رۆز، كه له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016دا خۆی كوشت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، نزیكه‌ی 60 پسپۆڕی پزیشكی، 56 كاتژمێر سه‌رقاڵی چاندنی ده‌موچاوه‌كه بوونه.
هه‌رچه‌نده ده‌موچاوی ئاندی، به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه زۆر شێوابوو، به شێوه‌یه‌ك له ماڵه ده‌رنه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌توانێت بچێته شوێنه گشتییه‌كان و هاتووچۆ بكات.
شه‌وی رووداوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی خۆكوشتن فیشه‌كێك به ده‌موچاوییه‌وه ده‌نێت، پۆلیس ده‌گاته شوێنه‌كه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان هاوڕێی ده‌بێت و له كاتی گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه، ئاندی به هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێت: "تكایه.. تكایه رێگه مه‌ده بمرم" و زوو له كاره‌كه‌ی په‌یشمان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و پزیشكه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاندنی ده‌موچاوی ئاندی كردووه، ناوی د. سه‌میر ماردینییه و ده‌رچووی زانكۆی جۆرج تاونی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه كردوویه‌تی، به كارێكی ده‌گمه‌نی پزیشكی له‌و سه‌رده‌مه داده‌نرێت.
ماردینی، پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه، له‌گه‌ڵ تیمه پزیشكییه‌كه‌ی، پێستی ده‌موچاوی كه‌سه مردووه‌كه‌یان لێكردووه‌ته‌وه و ئێسكه‌كانییان ده‌رهێناوه، دواتر پێسته‌كه‌یان به‌هۆی مادده‌ی تیتانیوم، به ده‌موچاوی ئاندی لكاندووه، بۆ دووباره چاككردنه‌وه‌ی كاڕێژه‌كانیشی، سوودیان له ئێسك و ماسووله‌كه‌كانی ران وه‌رگرتووه.
بۆ راستكردنه‌وه‌ی كاڕێژی خواره‌وه‌ش، ئێسك و ماسوولكه‌ی قاچه‌كانییان هێناوه، بۆ دووباره به‌یه‌ك به‌سته‌وه پێلووه‌كانیش، داوی تایبه‌تییان به‌كارهێناوه، چونكه به‌هۆی به‌هێزی فیشه‌كه‌كه، پێسته‌كه‌ی داماڵرابوو.
ئاندی به‌هۆی ئه‌و رووداوه، دم‌وچاوی ته‌واو تێكچووبوو، جگه له‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌مابوو، نه‌یده‌توانی خواردنیش به ته‌واوه‌تی بخوات، چونكه ده‌می هێند بچووك ببوو، ته‌نانه‌ت كه‌وچكی خواردنیش پێوه‌نه‌ده‌چوو، تا له ساڵی 2012، له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆی ویلایه‌تی مینۆسیتای ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئارام بگرێت، تا كه‌سێك بڕیاری ئه‌وه ده‌دات له دوای مردنی، ده‌موچاوه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته كه‌سانێك، كه پێویستییان پێیه‌تی.
دوای ئه‌نجامدانی 8 نه‌شته‌رگه‌ری له‌ماوه‌ی چوار مانگ و نیودا، ئێستا ئاندی گه‌ڕاوه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان له ناوچه‌ی وایۆمینگ، له شاری نیوكاسڵی به‌ریتانیا و پێشتریش له یه‌كێك له گێڵكه‌كانی نه‌وت وه‌كو كارمه‌ندێكی راهێندراو له بواری كاره‌با كاریده‌كرد.
سه‌رچاوه: DailyMail
.
.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)