ئاگر له یه‌كێك له شوققهكانی ناز سیتی به‌رده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
نهۆمی شه‌شه‌می یه‌كێك له شوققهكانی ناز سیتی له هه‌ولێر گڕ ده‌گرێت و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ته‌واوی هاووڵاتییانی ناو شوققه‌كه رزگاركراون و هیچ كه‌سێكیش به هۆی ئاگره‌كه بریندار نه‌بووه، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه، تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه.
له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فریاگوزاری، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
---------------------
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه