سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆده‌بێته‌وه
له په‌راوێزی كۆنفرانسی میونشن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلینۆ ئه‌لفانۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له میونشن كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلینا ئه‌لفانۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، ئێستا بارزانی له‌گه‌ڵ ئۆرسولا ڤۆندۆر لاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌دایه.
له په‌راوێزی به‌شداریكردنیدا، له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، بارزانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌ته‌وه.