لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێم به‌ گرنگييه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ به‌شدارى شاندى كورد له‌ ميونشن

یەكگرتوو ئیسلامی رای وایە بەشداریكردنی كورد لە كۆنفرانسی لەم جۆرە پێگەی كورد بەھێزتر دەكات

K24 – هه‌ولێر:

لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمى كوردستان بە گرنگيیەوە دەڕواننە بەشداریكردنی شاندی كوردی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، یەكگرتوو ئیسلامی رای وایە بەشداریكردنی كورد لە كۆنفرانسی لەم جۆرە پێگەی كورد بەھێزتر دەكات، كۆمەڵی ئیسلامیش وای دەبینێ گەر شاندەكە نوێنەری لایەنەكانی دیكەشی تێدا بوایە  پێگەی كورد كاریگەرتر دەبوو.